
دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی، وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا دیجیتاڵ
زیاتر لە ساڵێک بەسەر بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا نەتوانراوە نرخەکەی لە بازاڕەکاندا کۆنترۆڵ بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بانکى ناوەندیى عێراق چەندین بڕیار و ڕێوشوینی بۆ دابەزاندنى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی نرخی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار جێگیر بکرێت، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان شمران، جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت: دانەبەزینی نرخی دۆلار بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە؛ کەمی خستنەڕووی ڕۆژانە و بەهۆی ئەوەی زۆرینەی مامەڵەکانی نێوخۆ بە دۆلارن. ئەمانە وادەکەن "نرخی دۆلار دانەبەزێت و هەر 100 دۆلارێک لە دەورووبەری 150 هەزار دینار بمێنێتەوە".
زانیاری زیاتر: کاردۆ کەمال، پسپۆڕی ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: عێراق بەشێک لە مامەڵە داراییەکانی سنووردارکردووە بەتایبەت لەگەڵ ئێران، بەڵام قورسە نرخی دۆلار ببێتە 132 هەزار دینار، کەمترین بڕ کە پێی بگات 145 هەزار دینارە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە