
سەرچاوەی وێنە: سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا لەسەر کەشتیی جەنگییەوە تاقیکردەوە، فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، هەڵدانی مووشەکی دوور مەودا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و خۆمان ئامادە دەکەین بۆ لێدان لە ئیسڕائیل.
وێنە گەورەکە: کۆماری ئیسلامی ئێران دان بە ئیسڕائیلدا نانێت و لە مێژە شەڕی سێبەر لە دژی دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە مووشەکی بالیستیکی دوور مەودای لەسەر کەشتییەکی جەنگیی تاقیکردەوە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهر، هەوڵی پێکانی "پالماخیم "بنکەی سەرەکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف - 35 لە ئیسڕائیل دەدەن.
لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: تەقاندنی مووشەکێکی بالیستیکی دوور مەودا لە کەشتییەكى جەنگییەوە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، هەوڵ دەدەین لەڕێگەی ئەم مووشەکانەوە لەسەر کەشتییە جەنگییەکانمانەوە بنکە سەربازییەکانی ئیسڕائیل بپێکین.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تەقاندنی دوو مووشەکی بالیستی لە کەنداوی عوممان توانای پێکانی ئامانجەکانیان هەیە لە دووری هەزار و 700 کیلۆمەتر، بەوهۆیەوە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە بەرنامەی مووشەکی ئێران دەربڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپی وڵاتانی حەوت پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە