
وێنەی گەنجێکی سینگڵی دڵخۆش
ئاڤا نیوز
لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە، لە سەردەمی ئێستادا سینگڵی بووەتە مایەی دڵخۆشی و بەشێک لە گەنجان چێژی لێ دەبینن.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی ئێستادا گۆڕانکاری قووڵ لە بەها کۆمەڵایەتییەکان و تێڕوانینی تاکەکان دروستبووە، سەبارەت بە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، بە تایبەت لە نێوان هەرزەکاران و گەنجانی پێگەیشتوودا ڕەنگدانەوەی هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک کە لەلایەن تیمێکی دەروونناس لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، بە پێی سەیرکردنی داتای سەدان کەسی سینگڵ دەرکەوتووە: ئەو کەسانەی لە سەردەمی ئێستادا لە تەمەنی هەرزەکاریدان، زیاتر ئارەزووی سینگڵی دەکەن و چێژ لە سەربەخۆیی خۆیان وەردەگرن بە بەراورد بەو کەسانەی لە تەمەنێکی پێگەیشتوودان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. تیتا گۆنزالێز ئەڤیلێس، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە ڕوونی کردەوە: ئێستا گەنجان زیاتر پەرە بە پێگەیاندنی خۆیان بەختەوەری تاکەکەسی دەدەن نەک پەیوەندی سۆزداری، بەپێی داتاکانی توێژینەوەکە دەرکەتووە ئەو کەسانەی لە ساڵانی 2001 بۆ 2003 لە دایک بوون ئەگەری ئەوەیان هەیە کە هەرگیز هاوسەرگیری نەکەن، بە بەراورد بەوانەی کە لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ 1993 لەدایک بوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران