
ساتی چاندنی دارێک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، 200 داریان لە شەقامی ئیسکانی هەولێر چاندووەو دەڵێن دوای ماوەیەکی کەم ئەو شەقامە دەبێتە یەک پارچە سەوزایی.
وێنە گەورەکە: شەقامی ئیسکانی هەولێر، یەکێکە لە شەقامە قەرەباڵغەکانی هەولێر کە بۆماوەی 20 کاتژمێر جوڵە و سەردانی هاونیشتیمانیان و گەشتیارانی لێ ناوەستێت.
لێدوانی فەرمی: سەروەر وەیسی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چەند ساڵێک لەمەوبەر دەیان دارمان لەو شەقامە چاند، بەڵام بەشێک لە دووکاندارەکان هۆکاربوون بۆ وشکبوونی بەشی زۆری دارەکان، چونکە بەشێکیان ڕۆنی قرچاوەی خواردنیان دەخستە ژێر دارەکان و بەو هۆیەوە وشک دەبوون.
زانیاریی زیاتر: سەروەر وەیسی دەڵێت: ئەمجارە میکانیزمێکی نوێمان گرتووەتەبەر، بە دووکاندارەکانمان گوتووە هەر دارێک کە دەیچێنین وشک بکات، دووکاندارەکە ناچار دەکەین لەبری دارێک سێ داری هاوتەمەنی ئەو دارە لەبەردەم دووکانەکەی بچێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان 200 داری جۆری ئەلبیزیا و سیسەمی لەشەقامی ئیسکان چاندووە، بەگوتەی سەروەر وەیسی داری ئەلبیزیا تا پێنج مەتر درێژ دەبێت، بەمجۆرە ماوەیەکی دیکە دارەکانی شەقامی ئیسکان چوار وەرزە سەوز دەبن و سیمایەکی جیاواز دەبەخشێتە ئەو شەقامە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە