
دیمەنی پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، وێنە: تایبەتە بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، کێشە بۆ پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاس لە قەڵادزێ دروستبووە.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی خاس لەزێی بچووک، ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی 100 هەزار هاونیشتمانی لە قەڵادزێ، جگە لە دەیان پرۆژەی حەوزی ماسی و ئاژەڵداری و کشتوکاڵ لەناوچەکە دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: مارف مەحموود، بەرێوەبەری پرۆژەی ئاوی خاس بەئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەشەوی ڕابردووەوە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێیەکەی گرتەوە، بەهۆیەوەش لەبەیانی ئەمڕۆوە پرۆژەکە کار ناکات و پێدانی ئاو بە هاوبەشەکان ڕاگیراوە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن پڕۆژەیەکی دیکە لە خاس دروستبکەن بۆ ئەوەی دووبارە پرۆژەکە بەکاربخەنەوە، مەحموود وای گوت.
باکگراوند: هەموو ساڵێک لەوەرزی هاوین بەمەبەستی گلدانەوەی ڕێژەیەکی زۆر، ئێران ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە و هاونیشتمانیان لە قەڵادزێ تووشی گرفتی کامئاوی دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە