
وێنەی بزنە کێوییەکانی سنووری چۆمان، وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لە سەنتەری ناحیەی سمیلان و گوندەکانی سەر بە قەزای چۆمان، ئاژەڵی کێوی لە ئاوەدانی دەبینرێن و دابەزیونەتە نێو خەڵک، حکومەتیش هۆشداری دەدات ڕاویان نەکەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی خەمخۆری حکومەت بۆ ژینگە و قەدەغەی ڕاوکردن و سزادانی سەرپێچیکاران، چەند ساڵێکە ئاژەڵی کێوی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە، ئەمەش بووەتە مایەی دڵخۆشی ژینگەپارێزان و ڕێکخراوەکانی ئەم بوارە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دەرکەوتنی ئاژەڵی کێوی لە ئاوەدانی سنووری گوندەکان و سەنتەری ناحیەی سمیلان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ماوەیەکە ڕێکاری تووندمان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی ڕاوی نایاسایی دەکەن، بۆیە دەبینین ئاژەڵە کێوییەکان ژمارەیان زیادی کردووە".
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، هۆشداری بە سەرجەم خەڵکی سنوورەکە دەدات بەهیچ جۆرێک ڕاویان نەکەن و تەقەیان لێنەکەن، چونکە سزای قوڕسی لەسەرە. بەپێی ڕێنمایی نوێی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ڕاوکردن و تەقەکردن لە هەر بزنە کێوییەک 15 ملیۆن دینارە.
باکگراوند: مانگی ڕابردوو پڵنگێکی دەگمەن لە سنووری قەزای چۆمان کوژرا، ڕووداوەکە لەسەر ئاستی کوردستان نیگەرانی و کاردانەی فراوانی لێکەوتەوە، بەڕێوبەری ناحیەی سمیلان داوا دەکات "بزانە کێوییەکان بە دەردی پڵنگەکە نەبەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە