گرووپەكانی فەڵەستین لە ڕووسیا دانووستان لەسەر حكومەتێكی نوێ دەكەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 شوبات

وێنەی كۆبوونەوەكە: سەرچاوە شەرقولئەوسەت
ئاڤا نيوز
هەریەک لە بزووتنەوەی فەتح، حەماس و جیهادی ئیسلامیی بانگهێشتی ڕووسیا کراون، بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی پسپۆڕەکان و پەیوەندیکردنی هەردوو بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامیی بە رێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستیەنەوە.
لێدوانی فەرمیی: میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، دانووستانی نێوان گرووپە فەڵەستینیەکان لە 29 ی شووبات دەستپێدەکات تا دووی ئاداری داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی فەتح داوا دەکات دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین یەکبخرێت و کەرتی غەززەی ڕادەستبکرێت، بەهەموو دامەزراوەکانییەوە، پاشان حکومەتی پسپۆڕان پێکبهێندرێت و مەحموود عەباس مەرجەع و بەرپرس بێت لێی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ بزووتنەوەی فەتح پێشنیاز دەکات لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بزووتنەوەی حەماسیش بچێتە ناو رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستینییەوە، بەڵام هێشتا وەڵامی حەماس دیار نییە.
" حەماس رازی دەبێت بە پێکهێنانی حکومەتی پسپۆڕان، بەڵام دەبێت مەرجەعەکەی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین بێت، پاش ئەوەی خۆی دەچێتە ناو رێکخراوەکەوە. بەڵام مەرجەکانی چوونە ناو ڕێکخراوەکەی رەتکردووەتەوە کە دەبێت دان بنێت بە پابەندییەکانی رێکخراوەکە دواتریش داننان بە ئیسرائیلدا".
بەگوتەی سەرچاوەکە دانوستاندنەکانی ڕووسیا فەرمیی نین، لەسەر بانگهێشتی پەیمانگایەکی ڕووسین بە چاودێری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، پێشبینی ناکرێت ئەنجامی ئەوتۆیان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی خێرا لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە