
بەرهەمی قاوە - میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
تا ساڵی 2050 نیوەی ئەو ناوچانەی قاوە بەرهەم دەهێنن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە مەترسی نەمانی بەرهەمەکانیان لەسەرە و جووتیارانیش بە تاقیکردنەوەی جۆرە نوێیەکانی دیکە هەوڵی ڕزگارکردنی بەرهەمی قاوە دەدەن.
وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەی قاوە بەرهەم دەهێنن، بەهۆی وشکەساڵی، بارانبارینی بەخوڕ، کارەساتە سرووشتی و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان مەترسی لەناوچوون لەسەر بەرهەماکانیان هەیە، وەک "ئارابیکا و ڕۆبوستا"، ئەم دوو جۆرە پێویستیان بە پلەی گەرمی جێگیر هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆگاندا نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار جووتیاری هەیە کە بژێوی ژیانیان لە بەرهەمهێنانی قاوە دابین دەکەن، هاوکات قاوە بە یەکێک لە گرنگترین کاڵاکانی هەناردەکردنی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: هەندێک لە جووتیارانی ئەو ناوچانە لە بری دوو جۆرەکەی دیکە، پشت بە جۆرێکی سروشتی وەک لیبێریکا دەبەستن، کە پێدەچێت بەرگری زیاتری هەبێت، هەرچەندە تامەکەی تا ئێستا جێگەی ڕەزامەندی نییە، بۆیە پێویستی بە باشترکردنی میکانیزمەکانی دروێنەکردن و پرۆسێسکردن هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: جۆرێکی دیکەی قاوە لە ئیکوادۆر، لە ناوەڕاستی دارستانەکانی ئەمازۆن دۆزراوەتەوە کە لەژێر سێبەری دارەکانی دارستانەکە گەشە دەکات، وەک شوێنگرەوەیەک بۆ ئەو شێوازە قاوەیەی ئێستا لە کێڵگە گەورەکاندا بەرهەم دەهێنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە