
وشکەساڵی ڕووبارەکان، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانکارییە ژینگەییەکانەوە زۆرترین ڕووبار وشک بوون.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2023 بە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا تۆمارکرا، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواو و گەرمبوونی زەوی زۆربەی ڕووبارەکانی جیهان وشک بوون، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئاو.
لێدوانی فەرمی: سلێست ساولۆ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی ڕایگەیاند: نزیکەی سێ ملیار و 600 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی کەمی ئاو دەبنەوە، پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە تا ساڵی 2050 بەرزبێتەوە بۆ پێنج ملیار کەس.
لەلایەکی دیکەوە: ساولۆ ئاماژەی بەوەدا، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە شێوەی بارانبارینی زۆر، لافاو و وشکەساڵی زیانێکی گەورەی بە ژیان و ژینگە و ئابووری داوە.
زانیاریی زیاتر: وڵاتانی ئەمریکای باشوور کە ئەرجەنتین، بەرازیل، پیرۆ و ئۆرۆگوای دەگرێتەوە، ڕووبەڕووی وشکەساڵی گەورە بوونەتەوە و نزمترین ئاستی ئاو لە ئەمازۆن و دەریاچەی تیتیکاکا لەسەر سنووری نێوان پیرۆ و بۆلیڤیا تۆمارکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە