عەلی حەمەساڵح: سلێمانی کراوەتە شوێنی ساغکردنەوەی گۆشتی بەستووی قاچاخ
- کوردستان
- 1 تشرینی دووەم

هێنانی گۆشتی بەستوو و بەشیوەی نایاسایی بۆ سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاندووە، هەموو شەوێک 10 بارهەڵگر گۆشتی بەستوو بەشێوەی ناسایی و بەبێ پشکنین دەهێنرێتە سلێمانی.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین دۆسیەی هێنانی خواردن و کەرەستەی قاچاخ لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرا بووە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بەرپرسانی یەکێتی لەپشت ئەو مامەڵە نایاساییانەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، " چ تاوانێک لەمە گەورەترە، ئەمشەو لە وردەکاری دڵنیابووم، هەموو شەوێک 10 بارهەڵگر گۆشتی بەستوو، بەنایاسایی داخڵی سلێمانی دەکرێت، بەبێ فەحس تەنی بە 700 دۆلار".
زانیاریی زیاتر: عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی نووسیوە، "هەموو شەوێک 175 هەزار دۆلار! تەنیا لە گۆشتی بەستوو! لە بازگەکان دەوترێت تەنسیقە! واتە: حیزب ڕێگای پێدەدات و پارەکەی بۆ حیزبە، ئەی هاوار لەم تاوان و ڕاوڕووتە!".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا لەچوارچێوەی بەرنامە بنکۆڵکاریی (زەڕەبین)، لەماوەی ڕابردوودا چەندین دۆسیەی قاچاخی وەک کارگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر و گەندەڵی لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە