
ئومێد خۆشناو لەکاتی بەهاناوەچوونی خەڵک لەکاتی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر، وێنە: ئەرشیف - ساڵی 2021
ئاڤا نیوز
پێشبینییەکان لەبارەی کەشوهەوا دەڵێن سبەی یەکشەممە بارانبارین چڕ دەبێتەوە، حکومەت و بەرگریی شارستانی لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدەن، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە پشوو ڕابگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، سبەی یەکشەممە شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە و مەتەرسی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو هەیە، لە سەرجەم ناوچەکانیش تیمیەکانی بەرگریی شارستانی خراونەتە ئامادەباشییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لەکاتی کەشوهەوای نالەبار پشوو ڕاگەیێنراوە، حکومەت دەسەڵاتی بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوە خۆیان سەرپش بن لە ڕاگەیاندنی پشوو و بەپێی دۆخەکە بڕیار بدەن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە سبەی بکرێتە پشوو، لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەسەر خەتین و هەڵسەنگاندن بۆ دەخەکە دەکەین، ئەگەر پێویست بوو دەیکەنە پشوو، ئەگەرنا دەوام ئاسایی دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە