نەعیم قاسم: ئامانجی ئیسرائیل گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 تشرینی دووەم

نەعیم قاسم، ئەمینداریی گشتی حزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
نەعیم قاسم، ئەمینداریی گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕەتی دەکاتەوە کە ئیسرائیل وادەیەک بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ دیاری بکات و دەڵێت ئیسرائیل ئامانجییەتی کە لە ڕێگەی داگیرکردنی لوبنانەوە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت.
لێدوانی فەرمی: نەعیم قاسم، ڕایگەیاند: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە وادەیەک بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ دیاری بکات، بەڵکو لەبەردەم پرۆژەیەکدایە کە لە دەرەوەی غەززە، لە فەڵەستین و لوبنان درێژدەبێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمینداریی گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختیش لەوە دەکاتەوە: نەتانیاهۆ ئامانجی لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان سێ هەنگاوە، یەکەم کۆتایی پێهێنانی حیزبوڵڵایە لە ڕەگەوە، دووەم داگیرکردنی لوبنانە ئەگەر لە دووریشەوە بێت، هەنگاوی سێیەمیش ئەوەیە لە ڕێگەی هێرشکردن و داگیرکردنی لوبنانەوە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: نەعیم قاسم ئاماژەی بەوەش کرد، نەتانیاهۆ وادەیەک بۆ کۆتایی هاتنی هێرشەکان دیاری ناکات، بەڵکو ئامانجەکان دیاری دەکات، چیتر گرنگ نییە شەڕەکە چۆن دەستیپێکردووە و بیانووەکان چین، بەڵکو گرنگ ئەوەیە کە لوبنان ڕووبەڕووی هێرشەکانی ئیسرائیل دەبێتەوە.
لە گۆشەیەکی دیکە: ئەمینداریی گشتی حزبوڵڵای لوبنان ئاشکرای کرد، نەتانیاهۆ بە نوێنەری ئەمریکا ئامۆس هۆکشتاینی گوتووە کە پڕۆژەکە بۆ گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی تاران: بەزووترین کات چۆڵی بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە