
دوێنێ لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) لە پارێزگای دهۆک، سەرۆک بارزانی وتارێكی پێشكەشكرد و تیشكی خستەسەر چەند بابەتێكی گرنگی رۆژ.
سەرەڕای قسەكردن دەربارەی پرس و بابەتە سیاسییەكان، هاوكات سەرۆک بارزانی تیشكی خستەسەر بابەتێكی گرنگی كۆمەڵایەتی كە پەیوەستە بە چارەنووس و تەندروستیی تاک بە تاكی كۆمەڵگاكەمان و دواڕۆژی نەوەكان و خێزانەكانمانەوە.
سەرۆک بارزانی تیشكی خستەسەر مەترسیی ماددەی هۆشبەر و پێویستی رووبەڕووبوونەوەی ئەم خووە پیسە بە هەموو جۆرەكانییەوە لە كوردستاندا و پێویستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی بەو پێیەی هێشتا لە سەرەتاكاندایە.
سەرۆک بارزانی داوای لە هەمووانكرد بە گرنگییەوە لە بابەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بڕوانن و وەک مەترسییەكی گەورە كە سەرەتاكانی بڵاوبوونەوەی لە ناوچەكەماندا دەركەوتووە، دەكرێ لە ئێستاوە بە پلانی تۆكمە و گشتگیر و بە پشتیوانی هەمووان رێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی ئەم خووە پیسە لە كۆمەڵگەی كوردستاندا.
هەمووان دەزانین بابەتی ماددەی هۆشبەر بە هەموو جۆرەكانییەوە لە جیهاندا بووە بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی گەورە، بەتایبەت لەناوچەكە و دەوروبەرماندا خەڵكێكی زۆر بە دەست ئەم خووە پیسەوە گیرۆدەن، بۆیە مەترسی تەشەنەكردنیشی لەناو هەرێمدا نابێت نادیدە بگیرێت و دەبێت سەرچاوەكانی وشک بكرێت، وەك سەرۆک بارزانی ئاماژەی پێدا.
سەرۆک بارزانی راشكاوانە پەنجەی خستەسەر كێشەكە و وتی، بەداخەوە لەناوچەكەمان هەندێک سەرقاڵی ئەم بازرگانییەن و هەندێک كەس دەزگا و كارگەی تایبەتیان بە دروستكردنی ماددەی هۆشبەر داناوە كە ئەوە قبووڵكراو نییە و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت.
ئێمە لە ئاڤا پێمان وایە دەستبردنی كەسی یەكەم و مەرجەعی کوردستان بۆ ئەم بابەتە كە پەیوەندیدارە بە هەمووانەوە جێی دڵخۆشییە، ئاماژەی ئەوەیە كەسی یەكەمی وڵات درک و خەمی كێشەیەكی هەیە كە خەمی هەمووانە و خەمی هەموو خێزانەكانە، بەڵام لەوانەیە باوكان و دایكانی ئێمە نەتوانن بەتەنها و بێ پشتیوانی لایەنە دەستڕۆیشتووەكان رووبەڕووی ببنەوە و مناڵەكانیان لە توشبوون بەم خووە مەترسیدارە بپارێزن.
جا ئەگەر كەسی یەكەم و مەرجەعی كوردستان خۆی بۆ ئەم بابەتە بێتە سەرخەت، بێگومان ئەمە دەبێتە پاڵپشتییەكی گەورە و كارئاسانییەكی باش بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەكە و پاراستنی منداڵ و نەوەكانمان لە تیاچوون.
بۆیە پێمان وایە جگە لە لایەنە پەیوەندیدارە جێبەجێكارەكانی حكومەت، گرنگە مامۆستایانی ئایینی و پزیشک و قوتابخانەكان و دەزگاكانی راگەیاندن و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاوكار و پشتیوان بن لەم پرۆسە پیرۆزەدا كە پاراستنی منداڵ و نەوەكانمانە لە كەوتنەناو بازنەی مەرگی هێواشی ماددەی هۆشبەر.
ئەمە جێی دڵخۆشییە بۆ خێزانەكانمان بۆ باوكان و دایكان، بۆ مامۆستاكان و بۆ پیاوانی ئایینی و بۆ پزیشكەكان و بۆ هەموو ئەوانەی چاویان لە دوارۆژێكی پرشنگدار و تەندروستە بۆ نەوەكانمان كە ئەوەتا ئیرادەیەكی باڵا هەیە بۆ راگرتنی ئەم دیاردەیە كە وادیارە هێشتا لەسەرەتاكانیدایە و ئەگەر ئەمڕۆ رێی لێبگیرێت لە سبەی باشترە.
بێگومان ئەمە یەكەم جار نییە سەرۆک بارزانی هۆشداری لەم مەترسییە دەدات، بەڵكو پێشتریش جەنابیان لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بە رووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە و لە ئەنجامی ئەوەش چەندین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەماوەكانی رابردوودا دەستگیركراون و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تابنبڕكردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
10 حوزەیران
منداڵ ئامرازێک نییە بۆ بەھەڕمێنکردنی کەناڵێک یان پێشکەشکارێک
8 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
7 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
- بیروڕا
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
- بیروڕا
- 10 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
- بیروڕا
- 7 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک