ئاڤا نیوز
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی 19 کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی زلهێز و بەهێزی جیهان، پڕۆژەیەكی گەورە و گرنگ و ستراتیژی ڕاگەیێنرا، لەمەودوا گەنجان سەكۆیەكی گرنگیان دەبێت بۆ پێشخستنی تواناكانیان، ئەو سەكۆ گرنگەش كوردستان فاوندەیشنە. ئارین مەسروور بارزانی کە دامەزرێنەری پرۆژەکەیە، ڕووی لە گەنجانی کوردستان کرد و بەڵێنی پێدان وەک هەمیشە پشتیوانیان بێت.
وێنە گەورەکە: كوردستان فاوندەیشن چییە و چی دەکات؟ تۆڕێکی قازانج نەویستە، بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی تاکەکانی بەتایبەت گەنجان کار دەکات لەگەڵ کۆمەڵێک ئامانج و ئەرکی دیکە، بۆ گەیشتنیش بەو ئامانجانە، کوردستان فاوندەیشن لەڕێگەی کۆمەڵێک پلاتفۆڕمەوە خزمەت پێشکەش دەکات کە بریتین لە ڤۆڵنتێر کەی ئاڕ دی، جۆبس کەی ئاڕ دی، یوس هاپ، ئیمپاوەر کەی ئاڕ دی و کڵایمت کەی ئار دی.
لێدوانی فەرمی: ئارین مەسرور بارزانی، دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن، بە جلی کوردییەوە لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پرۆژەکە گوتارێکی بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەش کرد و ڕاست و ڕەوان ئامانجی دامەزراندنی دامەزراوەکەی خستەڕوو و گوتی: ئەم پڕۆژەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە بوو کە وای دەکرد گەنجان بێ ئومێدبن، ئەم دامەزراوە فراوانە درێژەپێدەری ئەو کاروانەیە کە دەستمان پێکردووە بۆیە بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین.
گوتارەکەی ئارین بارزانی سەرنجی نوێنەری وڵاتانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا بەوەی کە باسی ئەوەی کرد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەشەکانی دامەزراوەکە چ خزمەتێکیان پێشکەشی گەنجان و کۆمەڵگەی کوردستان کردووە و پێی سەرسام بوون.
ئارین بارزانی لە هۆڵێکی قەرەباڵغ و پڕ لە گەنج، وتارەکەی گەنجانە و سەردەمیانە پێشکەش کرد، بەڵام ڕابردوو و مێژووی پڕ خەبات و ئازار و گیانفیدیایی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و بنەماڵەکەی لەبیرنەکرد، سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانی باپیری کرد و وتی، بە ڕابەرایەتی ئەو نەچەماین، ئەمە پەیامێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بوو بۆ سەرجەم گەنجانی ئامادەبوو لە مەراسیمەکە و، سەرجەم گەنجانی کوردستان، کە لە هیچ بارودۆخ و هەلومەرجێکدا خۆیان نەچەمێنن و هەمیشە پڕ ئومێد و ورە و هیوا بن.
بابەتی ستراتیژی: لە مەراسیمەکەی ئەمڕۆ هەزاران گەنج لە هەموو شارەکانی کوردستان ئامادە بوون و سوودمەند دەبن لەم پڕۆژەیە. ئەم دامەزراوەیە پێش ئەوەی ئەمڕۆ دامەزراندنی ڕابگەێێنرێت، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا خزمەتی کردووە و زیاتر لە 30 هەزار گەنج لێی سوودمەند بوون و بەشدار بوون لە کاری خۆبەخشی و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان و بەشەکانی تریشی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کوردستان ڕێکخراوی زۆر هەن تایبەت بە بواری گەنجان، بەڵام ئەوەی کوردستان فاوندەیشن لە هەموویان جیا دەکاتەوە، لە کەلارەوە بۆ چۆمان و زاخۆ بێ جیاوازی خزمەتی گەنجانی کوردستان دەکات و چەندین کاری ناوازەی کردووە، ئەمڕۆ کە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنی بوو، وەکو دامزراوەکانی تر نەیگوت چی دەکەین، بەڵکو گوتی ئەوەمان کردووە و لە داهاتووشدا لەسەریان بەردەوام دەبین.
کارێکی تر ئەوەیە ئەم دامەزراوەیە گەنجانی کوردستان دەباتە دەرەوە بۆ وڵاتانی کەنداو و دەرەوە بۆ سوودبینین لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە و پێشخستنی تواناکانیان.
گۆشەیەکی دیکە: ئەوەی لە مەراسیمی ئەمڕۆ جێگەی سەرنجی هەمووان بوو، ئامادەیی غانم میفتاح بوو، پێموایە ئەگەر زۆرێكتان بە ناویش نەیناسن كە وێنە و شێوەی دەبینن ئەو گەنجە بەهرەدارە دەناسنەوە، غانم ئەو گەنجە خاوەن پێداویستییە تایبەتەیە كە لەئاهەنگی دەستپێکردنی مۆندیالی 2022ی قەتەر سەرنجی ملیاران کەسی بۆ لای خۆی ڕاكێشا، ئەمڕۆش لە هەولێر لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی كوردستان فاوندەیشن گوتی: ئەم پڕۆژەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە بوو کە وای دەکرد گەنجان بێ ئومێدبن، ئەمە دەبێتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ پێشخستنی تواناکانی گەنجان.
ئەمەش بزانە: هەر لەو مەراسیمەدا پانێلێك بەڕێوەچوو كە تیایدا چەند گەنجێكی لێهاتوو و سەركەوتوو، بەربەرچاوی ئامادەبووانەوە گفتوگۆی چڕوپڕیان سەبارەت بە پڕۆژەكانی گەنجان و چۆنیەتی سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانج و خەونەكانیان خستە ڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە