ئاڤا نیوز
بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بازگەی کاتییان لە ناو شار داناوە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بەرەوامیشن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەرکرد، بازگەکانی سنووری سلێمانی، هاوکات پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی ڕاسپێردران کە دەست بەسەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت زانیویەتی، دوێنی لە ڕیگەی دانانی چوار بازگەی کاتی لەناو شار هەر هاونیشتمانییەک ئۆتۆمبیلی مەلیکی پێبووبێت دەستی بەسەرداگیراوە، هاوکات تاوەکو ئێستا نزیکەی 60 مەلیکە و بێ سەرەتا دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا میدیا، دەرکەوتووە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لە دەرچوونی ئەم بڕیارە لەلایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، لە بەرامبەر پێدانی یەک ملیۆن دینار وەک سزا لەلایەن خاوەن ئۆتۆمبیلەکانەوە، ئەوانیش ناتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرنەوە.
ئەمەش بزانە: پێشتر ئاڤا میدیا لە بەدواداچوونێکدا ئاشکرای کرد کە زیاتر لە 35 هەزار و 500 مەلیکە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەن.
چۆن مەلیکەکان هێنرانە کوردستان؟
لە ساڵانی ڕابردوودا سێ بازرگانی هاوبەشی سەر بە ئیدارەی گشتیی یەکێتی، نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلی مەلیکەی سکراب کە هەر دانەی بە هەزار دۆلار کڕدرابوو، لە وڵاتی ئیماراتەوە گەیاندیانە سنووری نەجەف، دواتر بۆ بەغدا و لەوێشەوە هێنرانە ناحیەی سەعدییە لە سنووری ماددەی 140، دواتر لە بازگەی کەلارەوە مەلیکەکان ئاودیوی سنووری سلێمانی کران.
بۆچی یەکێتی ڕێگەی بە هاوردەکردنی مەلیکەکان دا؟
ئەوکات ئیدارەی گشتی یەکێتی، فەرمانی بە بازگەکانی سنووری کەلار کرد ڕێگە بە هاتنە ناوەوە ئەو ئۆتۆمبێلە سکرابانە بدرێت، لە بەرانبەر هاوردەکردنی هەر ئۆتۆمبێلێکی مەلیکە، نزیکەی سێ هەزار دۆلار وەرگیراوە، بە کۆی گشتیش "ئەگەر 35 هەزار مەلیکە هاوردە کرابێت، ئیدارەی یەکێتی 105 ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە