
دیمەنی ئەو چەکدارەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک کوژراوە: وێنە: لاپەڕەی فەرمیی هەواڵگیری عێراق
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی داقووق ڕووبەڕووی چوار چەکداری داعش دەبنەوە و دەنگی تەقینەوەش بیستراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای هەواڵگریی عێراق چاودێری چوار چەکداری داعش دەکات و لەنێو چێشتخانەیەکی قەزای داقووقیش ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی داقووق بە ڕۆکان جاف، پەیامنیری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چوار چەکداری داعش بە مەبەستی کردەی چەکداری دزەیان کردووەتە نێو داقووقەوە و لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە چاودێری کراون، هاوکات دوای ڕۆیشتنیان بۆ نێو چێشتخانەیەک، هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە چەکدارێکیش کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش بەردەوامە، هاوکات لەنێو چێشتخانەکە دەنگێکی گەورە بیستراوە و گومان دەکرێت تەقینەوە بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات؛ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق قبووڵکراو نییە