مەزڵووم عەبدی: یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سووریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا و گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە چەند پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: تکایە لە بەرژەوەندیی حزبی دوور بکەونەوە و وەڵامی بانگەوازە گشتییەکان بدەنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 12-12-2024، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ شاندێکی دیکەی کورد بە مەبەستی بەشداریکردنی کورد و حکومەتی نوێی سووریا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد ئەلشرەع، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، لەبارەی دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان چەند داوایەک لە حیزب و لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و ڕایگەیاند:
- لە پێناو یەکڕیزی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە بەرژەوەندیی حزبی دوور بکەونەوە.
- یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سووریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی.
- دەبێت هەموومان وەڵامی بانگەوازە گشتییەکان بدەینەوە بۆ گفتوگۆ و یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی.
- دەبێت هەڵوێستی پاڵپشتیکارانە بۆ دیالۆگی سووریا بگرینەبەر و بەشدار بین لە بنیاتنانی داهاتووی سووریایەکی دیموکراسی و فرەیی.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 8-12-2024، دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد لەسەر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆتایی پێهات و گۆڕانکاریی نوێ هاتە ئاراوە. بۆ کوردانی ڕۆژئاواش قۆناغێکی دیکە دەستی پێکرد و داوا دەکرێت ئەم هەڵە مێژوویە لە دەست نەدرێت و ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وەڵا بنێن و پەیامەکانیان بکەنە یەک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە