
بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا، وێنە: new york post
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەڕێگەی ژمارەیەک گورزی ئاسمانییەوە، چەند پێگەیەکی بەرگریی ئاسمانیی لە کەناراوەکانی سووریا کردە ئامانج و ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا ئەمە بەهێزترین هێرش بووە.
وێنە گەورەکە: لەدوای کەوتنی دیمەشق و کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل جگە لە پێشڕەوییەکانی بۆ نێو خاکی سووریا لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە، تاوەکو ئێستا بە دەیان هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی سوپای پێشووی ڕژێمی سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی 18 هێرشی ئاسمانییەوە زیاتر لە 10 پێگەیان لە شاری تەرتووس لە کەناراوەکانی سووریا کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، لە دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەدەوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان زیاتر لە 490 هێرشیان ئەنجامداوە بۆ لەنێوبردنی ژێرخانی سەربازیی سووریا، بەڵام هێرشەکانی ئەمجارەی ئیسرائیل بۆ سەر تەرتووس زۆر بەهێزبوون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆبوونەوەی جنێف لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 21 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆبوونەوەی جنێف لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: پێویستە دانیشتووانی تاران بەکۆمەڵ شارەکە چۆڵ بکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان هۆشداری لە شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەبوون لە ناوچەکە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: شەڕی ئێمە لەگەڵ ئێران درێژەخایەن دەبێت