
ئاڤا نیوز
جۆرێکی نوێی مێروو کە بە 'باڵداری ڕفێنەر' ناسراوە و ڕەنگی سوورە لە چیاکانی کوردستان دۆزرایەوە.
وێنە گەورەکە: چیاکانی هەرێمی کوردستان دڵڕفێنن، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی گرنگن تاوەکو توێژینەوەیان تیادا ئەنجام بدرێت، لە نوێترین هەوڵیشدا دوو توێژەر جۆرێکی مێروو دەدۆزنەوە کە بە "سوورە باڵداری ڕفێنەر" ناسراوە و یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق لە چیای بەمۆ تۆمار دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سۆما ئیسماعیل مەجید، توێژەری بواری زیندەوەرزانی لە زانکۆی سلێمانی سەبارەت بەو مێرووەی دۆزراوەتەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەم مێرووانە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕاگرتنی ڕێژەی مێرووەکانی دیکە هەیە، وەک ناسەرەوەی زیندەیی بۆ پاراستنی ژینگە بەکاردەهێنرێت، هیچ زانیارییەک دەربارەی سرووشتی ژیان و ژینگەکەی بەردەست نییە و بە جۆرێکی دەگمەن ناسێنراوە.
زانیاریی زیاتر: مێرووەکە ناوی زانستی (Stiphrolamyra pleskei)یە، لە ناوچەکانی هەڵەبجە، قەڵادزێ، مووسڵ وێنەی گیراوە، نموونەی مێرووەکە لە زانکۆی سلێمانی پارێزراوە، پێشتریش مێرووەکە تەنها لە وڵاتانی ئێران، تورکیا و ئەفغانستان تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە