
لۆگۆ وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی سەربازی بڵاوکردەوە لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و پشتبەست بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ڕێنماییەکانی خانەنشینی سەربازی بڵاوکردەوە، لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە، به پێی فەرمانی وەزاری کە وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەرکردوە و پاڵپشت بەفەرمانی سەرۆک وەزیران، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و پشتبەست بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی و یەکە سەربازییەکان ناردووە.
بەپێی فەرمانەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە(3)ی ساڵی 2010 خانەنشین دەکرێن. دیارە مەبەست لەو یاسایە، یاسای خانەنشینی سەربازی عێراقییە.
زانیاریی زیاتر: وردەکاریی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە(3)ی ساڵی 2010، بڕگە و ماددەکانی بەم شێوەیەیە:-
- خانەنشین بوون هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە پلەدارن و ئەوانەشی بێ پلەی سەربازین.
لە ماددەی 45ـی یاساکە تەمەنی خانەنشینی سەربازی بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:
-فەریق ئەوەل و فەریق لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەکرێن.
-لیوا لە تەمەنی 62 ساڵی خانەنشین دەکرێت.
-ئەوانەی پلەی عەمیدیان هەیە لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن.
-عەقید لە تەمەنی 57 ساڵی خانەنشین دەکرێت.
-موقەدەم لە تەمەنی 55 ساڵی خانەنشین دەکرێت..
-ڕائید لە تەمەنی 51 ساڵی خانەنشین دەکرێت.
-نەقیب لە تەمەنی 50 ساڵی خانەنشین دەکرێت.
-ملازم ئەوەل و ملازم لە تەمەنی 50 ساڵی خانەنشین دەکرێت.
-نائیب عەرەیف تا نائیب زابت ئەوانەی هونەرین لە تەمەنی 57 ساڵی خانەنشین دەبن.
-نائیب عەرەیف تا نائیب زابت لە تەمەنی 52 ساڵی خانەنشین دەبن.
-سەرباز و سەربازی پلەی یەک واتا (جوندی و جوندی ئەوەل) لە تەمەنی 50 ساڵی خانەنشین دەبن.
-هەروەها لە یاساکە هاتووە، ئەوانەی ئیمامی دەکەن لەناو هێزە ئەمنییەکان لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەکرێن.
- هەر بەپێی یاساکە ئەگەر وەزیر پێشنیازی بۆ فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان کرد، دەتوانرێت هەریەک لەو پلانەی خرانەڕوو خزمەتی یەک ساڵیان بۆ درێژ بکرێتەوە، ئەویش تەنیا بۆ یەکجارە.
-لە بڕگەی پێنجەمی ماددەی 47ـی یاساکە هاتووە، لە دوای چوار ساڵ لەمافی پلە بەرزکردنەوە ئەگەر هەریەک لەو پلانەی سەرەوە پلەکەی بەرز نەکرایەوە، ئەوا بە پلەیەکی بەرزتر ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێت.
-یاساکە وردەکاریی زۆری تێدایە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشن یان لەناو خزمەتی سەربازیدان و توانای بەردوامیان نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەڵێ عێراق دەستی بەسەر چەندین درۆندا گرتووە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات