توێژینەوەیەكی زانستی: چیای زاگرۆس كاریگەری لەسەر ڕۆچوونی خاكی عێراق هەیە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەكی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات، هەڵكەوتنی زنجیرە چیاكانی زاگرۆس لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان بە درێژایی ملیۆنان ساڵ كاریگەری لەسەر ڕۆچوونی خاكی عێراق هەبووە.
وێنە گەورەكە: تیمێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی، توێژینەوەیەکیان لە زانکۆی 'گۆتینگن' لە ئەڵمانیا کرد و چەند دەرئەنجامێکی سەرسورهێنەریان بۆ دەرکەوت؛ لەبارەی هۆكاری ڕۆچوونی نائاسایی زەوی لە عێراق، كە لەڕووی زانستییەوە بە داتەپینی پلێتی زەریایی تێتیس ناوبراوە و كەوتووەتە ژێر كاریگەری توێكڵی ڕەق كە بە پلێتی كۆنی ئۆقیانووس دەناسرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوکراوەی گۆڤاری زەوی ڕەق، پلێتی کۆنی ئۆقیانووس ناسراو بە "ئۆقیانوسی تێتیس "Ocean Tethys کە دەکەوێتە نێوان کیشوەرەکانی ئۆراسیا و نیمچە دوورگەی عەرەبی، بەشێوەیەکی ئاسۆیی لەژێر ڕووی زەویدا لێک دەترازێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کێشانی نائاسایی لە ناوچەکەدا ڕووبدات.
چی ڕوودەدات: لەگەڵ جووڵەی کیشوەرەکان بەرەو یەکتر لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا، پلێتە زەریاییەکان دەخلیسکن تا قووڵایییەکی زۆر لەژێر ڕووی زەویدا، لە کۆتاییدا کیشوەرەکان تووشی پێکدادان دەبن و بەردەکانی لێوارەکانیان بەرز دەبنەوە و زنجیرە شاخێکی بەرفراوان دروست دەکەن وەک چیای زاگرۆس.
بۆچی گرنگە: ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە، ئەو نوێگەرییە جیۆداینامیکییەی کە لەلایەن توێژەرانەوە پەرەی پێدراوە، نەک تەنها پەرەسەندنی ڕووی زەوی ڕوون دەکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت لە بوارەکانی دیکەدا بەکاربهێنرێت، لە نموونەی؛ گەڕان بەدوای سەرچاوە سروشتییەکان، لەوانەش نەوتە کانزاییەکان و وزەی گەرمی زەوی، ئەمە جگە لە باشترکردنی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی بوومەلەرزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە