ئاڤا نیوز
بڕیاری خانهنشینبوونی نزیكهی 320 مامۆستای ئایینی دراوە، مامۆستایانی خۆبهخشی ئایینیش داوا دهكهن جێگهكانیان بە ئەوان پڕبكرێتهوه.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ هەزاران فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان خانەنشین كران و لە مانگی یەكەوە بڕیارەكە جێبەجێ كرا، مامۆستایانی ئایینیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكە كە مووچەیان لە حكومەت هەیە و خانەنشین دەبن، ئەمساڵ لە كۆی دوو هەزار و 700 مامۆستای ئایینیی كە دامەزراون و مووچەیان هەیە، نزیكەی 320 یان خانەنشین دەبن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: خانەنشینبوونی ئەو ژمارە زۆرەی مامۆستایانی ئایینی گرفت دروست دەكات، شوێنەكانیان چۆڵ دەبێت بەتایبەت ئەو مامۆستا ئاینییانەی لە مزگەوتە دوورە دەستەكانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ئەوقاف هەزار و 500 مامۆستای ئایینی خۆبەخشی هەیە کە هەریەک لەو مامۆستایانە مانگانە 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت و لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان وتار دەدەن یاخود پێشنوێژی دەكەن، ئێستا ئەو مامۆستا خۆبەخشانە داوا دەكەن لە شوێنی مامۆستا خانەنشینەکان دابنرێن.
ئەمەش بزانە: بۆ گەیاندنی داواکارییەکانییان، ئەمڕۆ لە سلێمانی ژمارەیەك وتاربێژی خۆبەخش لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف گردبوونەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا:
- ئێستا هیچ بیرۆكەیەك لای وەزارەتی ئەوقاف نییە بۆ دانانی مامۆستا خۆبەخشەكان لە شوێنی خانەنشینەكان، چونكە پێویستی بە ڕەزامەندیی هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق هەیە، بەغداش ئامادە نییە هیچ میلاكێك بۆ هەرێمی كوردستان زیاد بكات.
- گرفتێكی دیكەی دامەزراندنی ئەو مامۆستا خۆبەخشانە ئەوەیە كە ژمارەیان هەزار و 500 کەسە زۆر زیاترن لەو ژمارەیەی كە خانەنشین دەبن، ئەگەر بڕیاریشیان لەبارەیەوە بدرێت دەبێت پێوەریان بۆ دابنرێت بەپێی پێویستیی مزگەوتەكان و ساڵانی خزمەتیان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤای ڕاگەیاند، بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستا ئایینییە خانەنشینانە، سوود لە مامۆستا خۆبەخشەكان وەردەگرن، ڕەنگە بەو هۆیەوە جێگۆڕكێ بە ژمارەیەك مامۆستای ئایینی بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن