ئاڤا بەدواداچوون بۆ لێبڕینی خانەنشینی پلە تایبەتەکانی پێشمەرگە لە سنووری سلێمانی دەکات
- بزنس
- 9 شوبات
ئاڤا نیوز
لە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، لە سلێمانی لێبڕین لە خانەنشینانی پلە تایبەتی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری سلێمانی خانەنشینانی پلە تایبەتی سەربە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، وەک خۆیان دەڵێن لە مووچەی مانگی یەک لێبڕینی زۆر لە مووچەکانیان کراوە، بە جۆرێک لە 100 هەزار تاوەکو یەک ملیۆن دیار دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک لێبڕین لە مووچەکانیان نەکراوە، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات و هۆکار لێبڕینەکە ئاشکرا بکات.
لێدوانی فەرمی: شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئێمە یاسای ژمارە 9ـی خانەنشینی یەکگرتوویی عێراقمان جێبەجێکردووە، کە لە ساڵی 2014 دەرچووە و لە ساڵی 2019 هەمووار کراوەتەوە، هەروەها لە ساڵی 2022 دادگای فیدراڵی بڕیاریدا لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت.
- ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تا یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2010 جێبەجێ دەکرێت، مووچەی ئەو خانەنشینانە لە مانگی دوو وەکو خۆی ببەستنەوە، بۆیە لە مانگی داهاتوودا مووچەکانیان هاوشێوەی پێشتر ڕێکدەخرێتەوە، ئەو پارەیەی لە مانگی یەک لێیان بڕاوە بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، جگە لە دەرماڵەی خێزان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسای ژمارە 3ـی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی خزمەتی سەربازییە لە عێراق ساڵی 2010ـی دەرچووە، باس لە ساڵانی خزمەت دەکات، ئەم یاسایە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە