
دیمەنی خانەنشینێک. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەمەودوا سێ شت دەکرێنە بنەما بۆ خانەنشینی کە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوودا هاتوون، ئەوانیش بڕوانامە، ساڵانی خزمەت و ناونیشانی وەزیفین.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ تیمی خانەنشینی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی کوردستان گوتی لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2024ـی خانەنشینی یەکگرتوویی عێراق گەیشتوونەتە ڕێکكەوتن. بە جۆرێک خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دوو بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق وەردەگرن. هاوتاکردنەکەش سەرجەم خانەنشینان بە بێ جیاوازی دەگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: مانگی ڕابردوو مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی پلە باڵا کەمکرایەوە، هۆکارەکەی ئەوە بوو، خزمەتیان کەم بوو، بروانامەی باڵاشیان نەبوو، هی ئەوان بەپێی یاساکە هەر کەم دەبێت.
سەبارەت بە دەرماڵەی بڕوانامە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، دەرماڵەی بڕوانامە بەمجۆرەیە، بڕوانامەی دیپلۆم 5%، بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرماڵەی 10%، بڕوانامەی ماستەر دەرماڵەی 15% و بڕوانامەی دکتۆرا دەرماڵەی 20% وەردەگرن.
سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینانی نوێ بەمجۆرە دەبێت، ئەوانەی سەرووی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە 18مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، 12 مووچەی تەواو و شەش مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی کەمتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، تەنها شەش مووچەی بنەڕەتییان بۆ خەرج دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە