ئاڤا نیوز
لە پارێزگای دهۆك پێشمەرگەیەك دوای چارەسەركردنی باڵندەیەكی سەقەر، ئازادی دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: پێشمەرگەیەك بە ناوی محەممەد، كە لە لیوای سێی فەوجی دووی هێزەكانی زێرەڤانی دەوام دەكات، لە گوندی بریفكا مزیریای سەر بە قەزای باتیفا لە پارێزگای دهۆك، باڵندەیەكی سەقەر دەبینێت كە بە تاپڕ بریندار كراوە، ئەویش دەیباتەوە ماڵەوە و دوای چەندین ڕۆژ بەخێوكردنی و تیماركردنی برینەكەی، ئازادی دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئەو پێشمەرگەیە ڤیدیۆی بازەكەی بۆ ئاڤا ناردووە، وەك خۆی دەڵێت، لەماڵەوە 10 ڕۆژ دەیهێڵێتەوە و بەخێوی دەكات، پاشان دەیباتە ڤێتێرنەری و تیشكی بۆ دەگرێت، 50 هەزاریش بۆ ئەشیعەكە خەرج دەكات. ئەمڕۆ لەجیاتی ئەوەی بیبات بیفرۆشێت، بردیەوە بۆ نێو سرووشت و ئازادی كردەوە و فڕی.
لایەنە ئەرێنییەكان: جیاواز لە هەواڵی تێكدانی ژینگە و داربڕین و كوشتنی ئاژەڵ و باڵداری كێوی كە جاروبار لێرە و لەوێ ڕوودەدات، هەوڵی ئەم پێشمەرگەیە دیمەنێكی ناوازەی ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزی پیشان دەدات كە دەكرێت وەك نموونەیەكی باڵا سەیربكرێت و لاسایی بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەیدسادق سێ كەس لەسەر ڕاوكردنی ماسی دەستگیر دەكرێن
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە