وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق: کشانەوەی هاوپەیمانان کاتی دەوێت
- عێراق
- 12 شوبات

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی عێراق ساڵی ڕابردوو چەندجارێک لەبارەی کشانەوەی ئەو هێزانە کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی، بۆیە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان درێژکرایەوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: بڕیاربوو هاوپەیمانان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ واتا 2025 بمێننەوە، بەڵام مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو دوای کۆبوونەوەیەکی هەردوولا دۆخەکە گۆرا، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان گۆڕا بۆ هاوبەشی ئەمنیی دوولایەنە، بەشێوەیەک پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان بکات لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسیی داعش.
ڕاگەیێنراوی هاوبەش: ئەوکات هەردوولا لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، عێراق وەک ئەندامێکی سەرەکی هاوپەیمانییەکە دەمێنێتەوە بۆ ڕێگرییکردن لە گەڕانەوەی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەرکی هاوپەیمانییەکە لە سووریا کە لەلایەن 82 وڵات و پێنج ڕێکخراو پێکهاتووە، تا مانگی نۆی 2026 بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکی نوێدا دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەپێی پێویستی دەبێت، بۆیە کارەکان بەپێی پلان دەڕۆن.
عێراق لەبەردەم پێشهاتی نوێدایە
دۆخەکە ئاڵۆزە، ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێ بووەتەوە، پێشهاتە نوێیەکانیش بریتین لە چالاکییەکانی داعش لە بیابانەکانی سووریا بەتایبەت لە دێرەزوور و دەوروبەری کە بەردەوام مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق؛ مەترسیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بەردەوامیی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان.
سەباح نوعمان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکانی عێراق و ئەمریکا، دوای چەند کۆبوونەوەیەک لە بەغدا و واشنتن، گەیشتوونەتە هێڵێکی کاتی بۆ کشانەوەی هاوپەیمانان. بەڵام بە مەرج، هەرچەندە هێڵە کاتییەکان جێگیرن و لەسەر چەند بنەمایەک دانراون، بەڵام دوای هەڵسەنگاندنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروەها هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ کەمبوونەوەی مەترسییەکانی داعش جێبەجێ دەکرێن.
مەترسی لەسەر سنوورەکانی عێراق هەیە؟
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا تەواو پارێزراون، ئەمەش بەهۆی گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێک، لەوانە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی، جێگیرکردنی هێزێکی زۆری پاسەوانی سنوور لە لەلایەن هێزی پشتیوانییەوە پاڵپشتی دەکرێت، لەگەڵ دانانی ئامێری زیرەکی سەربازی، مەبەستی لە دانانی کامێرای حەراری و ئەم بابەتانەیە.
لەبارەی زانیاریی هەواڵگریش، ئەو بەرپرسە ئەمنییەی عێراق دەڵێت، چاودێریی پێشهاتەکانی ناو سووریا و کاریگەرییەکانیان و ئەگەرەکان دەکەن، بەکورتی ئاگادارن لە ناوخۆی سووریا چی روودەدات.
لەلایەکی دیکەوە سەرمەد ئەلبەیاتی، شارەزای بواری ئەمنی دەڵێت، "هەرچەندە داعش لە بیابانەکانی پاڵمیرا و دێرەزور هێشتا چالاکە، بەڵام بەهۆی بەهێزی هێڵەکانی بەرگریی عێراقەوە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر عێراق دروست ناکات.
عێڕاق دەتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات؟
ئەلبەیاتی هەندێک لەو ئامرازە گرنگانەی ئاشکرا کردووە کە عێراق بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بەکاری دەهێنێت، لەوانە سیستەمی ڕادار بۆ دۆزینەوەی فڕۆکە، ئەو دەڵێت بەم نزیکانە سیستەمی ڕادار بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگاتە دەستیان.
سەرمەد ئەلبەیاتی باس لە توانای بەرگریی ئاسمانی عێراق دەکات، مەبەستی چاودێریکردنی داعشە لە ئاسمانەوە، دەڵێت لەکاتێکدا عێراق خاوەنی ئەو ئامرازانەیە، بەڵام لەڕووی پانتاییەوە سنووردارە. ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان هەیانە، وەک مانگە دەستکردەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی سیخوڕی، زۆر پێشکەوتووترن لەوەی عێراق هەیەتی.
مەترسیی داعش بە پلەی یەکەم لەسەر زەوییە، بەڵام وەک ئەلبەیاتی باسی دەکات، ڕەنگە هەڕەشەی ئاسمانی لە فڕۆکە ئیسرائیلییەکانەوە بێت، بەو پێیەی "عێراق بەرگریی ئاسمانیی نییە کە توانای خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکانەی هەبێت".
ئەمریکا چەند سەربازی لە عێراق هەیە؟
ئێستا نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق ماون، ئەمەش وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کە لە 2014 پێکهێنراوە، لە سێ شوێنی سەرەکی جێگیرکراون، بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، لە هەرێمی کوردستان و بنکەی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
هەڵوێستی لایەنەکانی عێراق چییە؟
دوای هاتنەوەی دۆناڵد ترەمپ، ئێستا هەڵوێستی زۆربەی لایەن و گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا گۆڕاوە، کە پێشتر بە ئاشکرا داوای کشانەوەیان دەکرد و هەندێکیان بەتایبەت ئەوانەی بەشدارن لە بەرەی مقاوەمە، هەڕەشە و هێرشیان دەکردە سەر ئەمریکا، بەڵام ئێستا نەرمی لەو خواستەیان دەنوێنن، دەزانن ترەمپ بڕیاری خێرا دەردەکات، بەشێکی گۆڕانی هەڵوێستەکەشیان بۆ هەڕەشەکانی ترەمپ و سەپاندنی سزا دێت بەسەر ئێران و عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
19 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات