ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک کۆبوونەوە، باس لەوەدەکەن "هەوڵدەدەن لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کارا بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 04-03-2024، شاندێکی لقی سێی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی لەو شارە کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک ڕایگەیاند: "هەوڵدەدەین لەداهاتوودا کاری جددی بکەین پێکەوە، قسەمان لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد تا هەوڵبدەین کارا بکرێتەوە، ئێمە لەگەڵ هەموو حیزبە کوردستانییەکان پێکەوە بین و هەماهەنگی هەبێت لەنێوانمان، هاوڕاین لەسەر ئەوەی پێویستە نێوماڵی کورد ڕێکبخەین".
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی گوتی: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردنی کەرکووک پێشنیازەکانیان لەبارەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی پۆستەکانی کەرکووک پێشکەشی سوودانی کردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش خوێندنەوەیان بۆ دەکات، چاوەڕێش دەکرێت سوودانی لە چەند رۆژی داهاتوودا بە جیا لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەوڵدەدرێت لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک كارا بكرێت و كارەكان بكەوێتەوە سەر رێچكەی خۆی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە نێوان بەرداشی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل لە هەڵگیرسانی جەنگ پەشیمان دەکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە مەخموور کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری پارێزگاری نەینەوا: كارئاسانی پێویست بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەكەین
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاكان: ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە