ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە دوو مانگ، هێشتا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا نەبووەتەوە و لایەنە سیاسییەکانی شارەکەش لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن. سەعدی ئەحمەد پیرە و دەرباز کۆسرەت ڕەسوول جەخت دەکەنەوە پارێزگار کورد بێت و بە مافی یەکێتیشی دەزانن.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەگەل پارتی بڕیارێکی هاوبەشمان هەیە کە دەبێت پارێزگاری کەرکووک، کورد بێت، بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردنیش بێت مافی یەکێتییە".
دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەگەڵ پارتی کۆبوونەوەمان کردووە و دەمانەوێت پارێزگاری شارەکە کوردێکی ڕەسەن بێت".
گۆشەیەکی دیکە: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ڕازین پۆستەکە بە پارتی بدرێت؟ دەرباز کۆسرەت گوتی: "ئێمە دەڵیین کورد بێت، وەکو یەکێتیش زۆرترین دەنگمان بەدەستهێناوە و مافی خۆمانە پۆستی پارێزگار بۆ خۆمان بێت، بەڵام ئەگەر کوردێکی باش هەبێت و ڕەزامەندی لایەنەکانی لەسەر بێت، ڕەنگە قابیلی قبوڵ بێت".
لە لایەکی دیکەوە: لە دوایین کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سودانی مۆڵەتی دوو هەفتەی بەو لایەنانە داوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن و پۆستی پارێزگاری شارەکە یەکلابکەنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران فەرماندەی نوێی هێزی وشکانی دەستنیشان کرد
- ڕاپۆرت
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە نێوان بەرداشی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل لە هەڵگیرسانی جەنگ پەشیمان دەکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە مەخموور کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری پارێزگاری نەینەوا: كارئاسانی پێویست بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەكەین
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاكان: ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە