ژمارەیەکی زۆر شەدە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دووە، سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت 'لەم هەفتەیەدا لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت'.
وێنە گەورەکە: بەغدا داوای لیستی مووچەی مانگی شوباتی لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 1ی 2025 لە هەرێمی کوردستان کردووە کە کۆی خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و داهاتە نانەوتییەکان و داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئێستا تیمی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری بە شێوازی پەیڕۆڵ سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوون، تاوەکو ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتە کارەکان تەواو دەکەن و ڕەوانەی بەغدای دەکەن.
- ناردنی مووچەی مانگی دوو دەکەوێتە سەر ئەو وردبینییەی بەغدا کە بۆ لیستی مووچە دەیکات، ڕەنگە پێنج ڕۆژ یان هەفتەیەک بۆ وردبینی پێویست بێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 12-2-2025، هەرێمی کوردستان 50%ی داهاتە نانەوتییەکانی کە دەکاتە 51 ملیار و 895 ملیار دینار خستیە سەر هەژماری دارایی عێراق.
باکگراوند: بەغدا بۆ مووچەی مانگی 1ی 2025 بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن دیناری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە