
دەوریەی هاوبەشی ئەمریكا و توركیا لە سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بەسەردانێک لە واشنتنە و ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا دەستپێدەکات، پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و پەکەکە و شەڕی غەززە و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرایناو کڕینی فڕۆکەی ئێف 16 تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانن.
وێنە گەورەکە: ئیبراهیم کاڵن، لەوەتەی بووە بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمییەتی بۆ ئەمریکا، لەلایەن ویلیام بێرنزی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا پێشوازی لێکرا، ئەمڕۆ لەگەڵ دەیان بەرپرسی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، بەشێک لە کۆبوونەکانی بۆ قسەکردنە لەبارەی پرسی کورد و پەکەکە.
باسی چی دەکەن؟
پرسی ئاڵۆزییەکانی عێراق و سووریا ، ڕۆژئاوای کوردستان ، پەکەکە و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لە پێشینەی کارەکانی سەردانەکەی کاڵنن بۆ واشنتن، پێدەچێت چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت، جگەلەوەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوە و کۆنگرێسمانەکان دەبینێت.
زانیارییە دزەپێکراوەکان سەرنجڕاکێشن
هەندێک زانیاری دزە پێکراو لە میدیا ئەمریکیەکاندا هەیە، "ئەمریکا بیر لە کشانەوەی 900 سەربازی خۆی دەکاتەوە لە سوریا کە دەکەونە ناوچە کوردییەکانەوە، ئەگەری هەیە هێزەکانی تورکیا شوێنی ئەو هێزانە بگرنەوە"، ئەمە گرنگترین بابەتی گفتوگۆکانی کاڵن ولیام دەبێت.
ئەنقەرە بەتەواوەتی نیگەرانە لە پەیوەندی هێزەکانی سووریای دیموکرات و پەکەکە
ماوەیەکە تورکیا فشار دەخاتە سەر ئەمریکا بۆ پچڕاندنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرکردایەتی کورد، ئەنقەرە بەتەواوەتی نیگەرانە لە "پەیوەندی هێزەکانی سووریای دیموکرات و پەکەکە" ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا پشتیوانی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات هەرچەندە هەردوو وڵات واتە تورکیا و ئەمریکا پەكەكەیان خستووەتە لیستی "تیرۆر"ەوە.
توركیا پلانی چی هەیە؟
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئامانجمانە نزیکەی 900 کیلۆمەتر بەشێوەیەکی بازنەیی کراوە لە باشووری تورکیاوە سنورەکانمان بپارێزین. هاوکات ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاند: پلانمان هەیە سی کیلۆمەتر پشتێنەی ئەمنیی لە سنوری سووریا درووست بکەین، کە دەکاتە ناوچە کوردییەکانی سووریا.
ئایا ئەمریكا داوای لە توركیا كردووە فڕۆكەی ئێف 16 دژی ڕۆژئاوای كوردستان بەكارنەهێنێت؟
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن ئەمریکا بەو مەرجە رازی بووە ئێف 16 بە تورکیا بفرۆشێت کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەکاری نەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی خێرا لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت