
دراوی عێراقی و ئاماژەی نەوت. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو، سێ داواکاری خستووەتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕەوانەکردنی مووچە، یەکێکیان پەیوەستە بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت.
وێنە گەورەکە: لە ماوە 15 ڕۆژدا، ئەمە دووەم نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراقە کە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت و تێیدا چەند داواکارییەکی خستووەتەڕوو، لە نووسراوەکەی ئەمجارەش داوای داهاتی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات لە کاتێکدا هێشتا پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە و ئەوەشی ڕوون نەکردووەتەوە کە مەبەستی کام داهاتی نەوتە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی لەسەرەو لە ڕێکەوتی 2025-02-17 دەرچووە. پشتبەستوو بە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دووی 2025 و مانگەکانی دیکە بەپەلە زانیاریمان پێبدەن لەبارەی داتاکانی پەیوەست بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو میکانزمەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دانراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە:
یەکەم: داوا دەکات لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو، هەرێمی كوردستان بەپەلە زانیارییان پێبدات لەبارەی داتاکانی پەیوەست بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران بەپێی ئەو میکانیزمەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دانراوە.
دووەم؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی دوو بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانکی ناوەندی، بەڵام نەک ئەو 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هەزارەی نێردراوە.
سێیەم: داهاتی نەوت بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە بانکی ناوەندی بە ژەمارە 300-900 کردویەتییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 3ـی ئەو مانگە وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی یەک، دوو داواکاری ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو کە بریتی بوون لە: زانیاری لەسەر تەوتینی فەرمانبەران بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی و ناردنی داهاتی نانەوتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
دووکەشتی لە عومان بەریەک کەوتن
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
دوو درۆن لە سنووری ناحیەی شەمامک دەکەونەخوارەوە
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە