
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕووسیا هێزێکی گرنگی جیهانییە کە خاوەنی گەورەترین کۆگای سەربازیی ئەتۆمیی تاکتیکی و دووەم گەورەترین کۆگای چەکی ئەتۆمیی ستراتیژییە و کاریگەریی لە سەر چەندین ناوچەی گرنگی جیهان هەیە. ئەو گوتیشی هەر بۆیە پێویستە لەگەڵی گفتوگۆ بکەین.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:
- ئەمریکا لە سەردەمی جۆ بایدن پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا پچڕاند، ئەمەش بە جۆرێک بوو کە تەنانەت لە کاتی شەڕی ساردیش وێنەی نەبووە.
- ئێستا هەر دوو وڵات لە زۆر پرسدا جیاوازییان هەیە، بەڵام دەتوانن لە زۆر بواردا پێکەوە هاوکاری و هاوئاهەنگییان هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ئۆکرایناوە گوتی،
- شەڕی ئۆکراینا ڕێگرییەکە لە بەردەم ئەم هاوئاهەنگییە و پێویستە چارەسەر بکرێت، بۆ ئەمەش کۆبوونەوەی لوتکەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین بەڕێوەدەچێت، بەڵام ڕەتیکردەوە ئاگاداری کاتی کۆبوونەوەکە بێت.
- ڕوبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە ترەمپ لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا زۆر ناڕازییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران