
کیس کیلۆگ لیوای خانەنشینکراوی ئەمریکی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە -ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە ئۆکراینا دوای ئەوەی لەگەڵ زێلێنسکی کۆبووەوە ئەمڕۆ بە بوێر ناوی هێنا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لیوای خانەنشینکراوی ئەمریکی کیس کیلۆگ، کە وەکو نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە ئۆکراینا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رۆژێک پێش ئێستا کۆبووەوە، ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس زێلێنسکی بە "سەرکردیەکی بوێر" ناوهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی دێت دۆناڵد ترەمپ لە پێشووتردا زێلێنسکی بە سەرۆکێکی دیکتاتۆر ناوزەند کردبوو.
ڕاگێنراوی فەرمی: کیس کیلۆگ ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە "ڕۆژێکی درێژ و چڕ لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای ئۆکراینا، گفتوگۆی بەرفراوان و ئەرێنی لەگەڵ زێلێنسکی شەڕکەر و بوێری نەتەوەیەک کە لە شەڕدایە و لەگەڵ تیمە بەتوانایەکەی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدرا" ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرایناش بە خێرایی وەڵامی دایەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و وتی کە کۆبوونەوەکە لەگەڵ کیلۆگ هیوا دەگەڕێنێتەوە و پێویستمان بە ڕێککەوتنی بەهێزە لەگەڵ ئەمریکا، ڕێککەوتنێک کە بەڕاستی کاربکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوێنەرەکەی ئەمریکا لەگەڵ زێلێنسکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکەیان بڕیار بوو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن بەڵام لە کۆتا خولەکدا گۆڕدرا و تەنها چەند وێنەیەک گیرا، سێرهی نیکیفۆرۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی ئۆکراینا ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکە لەلایەنی ئەمریکاوە داوا کرا.
زانیاریی زیاتر: گەشتەکەی کیلۆگ بۆ کیێڤ هاوکات بوو لەگەڵ ململانێی ئەم دواییەی نێوان ترەمپ و زێلێنسکی کە پەیوەندییە تایبەتییەکانیان تێکداوە و گومانی زیاتری خستۆتە سەر داهاتووی پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەوڵەکانی جەنگی ئۆکراینا.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران