ڕۆژنامەی تێلێگراف: ئێران شەوانە ئامادەی هێرشی لەناکاوی ئیسرائیلە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 شوبات

مەشق و ڕاهێنانی سوپای ئێران. وێنە - ڕاگەیاندنی سوپای ئێران
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەریان و هەموو شەوێک چاوەڕێن هێرشەکە ئەنجام بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکیدا باس لە دۆخی ئێران دەکات کە ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشە لەناکاوەکانی ئیسرائیل و دەڵێت: کۆماری ئیسلامی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەهۆی ترسی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا، بەرپرسانی ئێران لەو باوەڕەدان هێرشێکی گەورە لەلایەن ئەمریکاوە بوونی کۆماری ئیسلامی دەخاتە مەترسییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی ڕۆژی سێشەممە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگاداری حکومەتی ئێرانەوە بڵاویکردەوە:
٠ کۆماری ئیسلامی سیستمی بەرگری ئاسمانی نوێی لە دەورووبەری شوێنە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی داناوە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لە ئەگەری هەر هێرشێک.
٠ دەسەڵاتدارانی ئێران هەموو شەوێک چاوەڕێی هێرش دەکەن ، تەنانەت لەو شوێنانەش کە کەس نازانێت بوونی هەیە لە ئامادەباشیدان.
زانیاری زیاتر: ئێران کار لە بەهێزکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەکات و چەندین ساڵە بەردەوامە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا دوای یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران چڕتر بووەتەوە.
باکگراوند: دەیان ساڵە کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل خەریکی جەنگێکن کە بە "جەنگ لە سێبەردا" ناوی دەرکردووە، ساڵی ڕابردووش ئیسرائیل دوو جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی ئێران، لە 20ـی 4 و 27ـی 10.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە