
ساتی هێرشێکی سوپای ئۆکراینا بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سوپای ئۆكراینا ڕایدەگەیێنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 180 سەربازی ڕووسیایان كوشتووە و بریندار كردووە. سوپای ئۆکراینا دەشڵێت، "ژمارەی ئەو سەربازە ڕووسیانەی لەماوەی سێ ساڵی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە كوژراون و برینداربوون، گەیشتووەتە 885 هەزار و 130 سەرباز".
وێنە گەورەكە: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا سێ ساڵی تێپەڕاندووە، جگە لە كوژران و برینداربوونی سەدان هەزار سەرباز لە هەردوو وڵات، زەرەر و زیانی زۆری ماددیش بەر ژێرخانی ئابووری و سەربازی كەوتووە، لەبارەی ئاماری زەرەر و زیانەكانی شەڕەكە هەردوو وڵات، ئاماری جیاواز بڵاودەكەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بەیاننامەیەكی ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئۆكراینا كە لە ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی ئۆكراینا 'ئۆكراینفۆرم' بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی ئۆكراینا لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا 10 هەزار و 274 تانكیان لەناوبردووە، هەروەها 21 هەزار و 360 زرێپۆشی شەڕكەر و 24 هەزار و 206 سیستمی تۆپخانە، هەزار و 310 سیستمی مووشەکی فرەهەڵدان و هەزار و 101 سیستمی بەرگریی ئاسمانی تێکشکێنراون.
زانیاریی زیاتر: هەر لەبارەی زیانەکانی ڕووسیاوە، سوپای ئۆكراینا دەڵێت، 370 فڕۆکەی جەنگی، 331 هێلیکۆپتەر، 28 هەزار و 362 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 3 هەزار و 120 مووشەکی کروز، 28 کەشتی جەنگی، یەک ژێردەریایی، 39 هەزار و 933 ئۆتۆمبێل و تانکی سووتەمەنی، هەروەها سێ هەزار و 773 یەکەی کەرەستەی تایبەت لەناوبراون.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران