
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر ڕەشنووسێک ڕێککەوتوون، بڕیارە سبەی واژۆ بکرێت و لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا پارەی بۆ مووچەی مانگی دوو بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی گشتگیریان لەسەر کۆی مووچەکانی ئەمساڵ کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکەش دەبووایە هەموو مانگێک مووچە بێ کێشە بنێرێت، بەڵام تەیف سامی داواکاری و سەرنج و تێبینی هەیە، لەسەر داواکاری ئەویش شاندی تەکنیکی کوردستان ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەردانی بەغدایان کردەوە.
زانیاریی تایبەت: کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەک کاتژمێریان کرد، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا هەبووە. کۆبوونەوەکە لەبارەی پابەندییەکانی هەردوولا بووە بە ڕێککەوتنی مووچە، گفتوگۆ لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە و پرۆژەی هەژماری من کراوە، لەگەڵ پرسی خانەنشینان، هاوتاکردنی مووچە و ئیمتازاتیان و خانەنشینانی نوێ و خەرجکردنی ئیکرامییە و هیتد.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی شاندی کوردستان بە ئاڤای وت، کۆنووسێک لەنێوان هەردوولا ئامادەکراوە و لەسەری ڕێککەوتوون، بەڵام ئەمڕۆ واژۆ نەکرا. بڕیارە سبەی دووشەممە جارێکی دیکە کۆببنەوە، گفتوگۆی دیکە بکەن و کۆنووسەکە واژۆ بکەن، ئینجا دەست بە خەرجکردنی پارە و ناردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت. ئاڤا زانیویەتی سبەی بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت و لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەنێردرێت، بە ئەگەرێکی زۆەرەوە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە سبەی دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا دوێنێ بڵاوی کردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی کورد وتبووی ئەم هەفتەیە مووچە دەنێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە