گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە ئێستاوە دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەکرێت و حکومەتی کوردستان هەوڵ دەدات تا جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێش دابەش بکات، بەمەش لە ماوەی 20 ڕۆژدا دوو مووچە دەدرێن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی درەنگ ئامادەکردنی لیستی مووچە و زۆری ڕێکارەکانی وردبینی و بیانووەکانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دواکەوت، بۆ مانگی سێ حکومەتی کوردستان دەیەوێت پرۆسەکە خێراتر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد لیستی مووچەی مانگی سێ بەپەلە ئامادە بکەن، تەنانەت لە ڕۆژانی پشوودا کاربکەن بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرجەم وەزارەتەکان دەست بە ئامادەکردن و نوێکردنەوەی لیستی مووچە کراوە، بەشێکی وەزارەتەکان ئەو گۆڕانکارییەی پێویست بووە و لە لیستی مووچەی مانگی دوو نەیان کردووە، دەبێت لە لیستی مووچەی مانگی سێ بیکەن.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچە هەر بە سیستەمی پەیرۆڵیش دەبێت، یەکە ژمێرکارییەکان دەتوانن گۆڕانکاری لە زانیارییەکانی نێو لیستەکە بکەن و ناو و زانیاریی زیاد بکەن. ئاڤا زانیویەتی بەشێکی وەزارەتەکان پێویستە گۆڕانکاریی زۆر لە لیستی مووچەدا بکەن و تەواوکردنی پێنج ڕۆژ زیاتری پێویستە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەکاتی خۆیدا لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا دەنێرین، دەمانەوێت بەغدا بیانووی بۆ دواخستنی مووچەی مانگی سێ نەبێت. هەموو هەوڵێک دەدەین بیانووەکانی بەغدا و تەیف سامی لەبارەی مووچە نەهێڵین، ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بێت بۆ مووچەی مانگی سێ جێبەجێی دەکەین.
باکگراوند: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 957 ملیار و 925 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی دوو نارد، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و سێشەممەی داهاتوو تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە