بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە دایکی ئەردۆغان 41 کەس دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 ئازار

گەنجێک لە ئیستەنبووڵ ئاڵای تورکیا بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی ژمارەیەک گردبوونەوە و چالاکی گەنجان لە تورکیا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس دروستبوو، بەشێک لەو گەنجانە گوتافی 'دژ بە ئەردۆغان و دایکی کۆچکردوویان' دەگوتەوە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 41 کەس دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە لە تورکیا خۆپیشاندان و گردبوونەوە دژی بڕیاری دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و چەندین کەسیش دەستگیر کراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەستگیرکردنی ئەو ژمارە گەنجانە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دوای ئەوەدێت، گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوتاف دژی ئەردۆغان و دایکی کۆچکردووی دەگوترێتەوە.
لێدوانی فەرمی: لە کاردانەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند: ئەو بێڕێزییە بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەم، وای دادەنێم ئەو جوێنانە بە دایکی خۆم دراوە.
ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆکی دەستبەسەرکراوی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ لەوبارەیەوە دەڵێت، لە ناخی دڵمەوە ئەو کردەوەیە سەرکۆنە دەکەم، هەروەها داوا دەکات داواکاری گشتیی ڕێوشوێنی ئەمنی دژی ئەو کەسانە بگرێتە بەر.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کردووە، ئەو کەسانەی ئەو بێ ئەدەبییەیان بەرامبەر بە دایکی کۆچکردووی سەرۆکەکەمان کردووە لەبەردەم دادگە باجی ئەو کارەیان دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی تاران: بەزووترین کات چۆڵی بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە