
مامۆستایەکی عێراق لەکاتی وانە وتنەوەدا
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پشتیوانیی لە داواکاریی مامۆستایان دەکەن و داوایان لە حکومەت کردووە دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت.
بۆچی گرنگە: ڕۆژی 6ی نیسان کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەوام لە دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بایکۆتی دەوامیان کرد و داوای زیادکردنی مووچە، دابینکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون و زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ و چەند داواکارییەکی دیکەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: تەعمە لهێبی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباح:
- لیژنەکەمان پشتیوانیی لە زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان دەکات لە 150 هەزار دینار بۆ 300 هەزار دینار.
- پشتیوانیی لە زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی بەڕێژەی 100% دەکەین، ئەویش بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە.
- داوای زیادکردنی دەرماڵەی هاوسەرگیریی مامۆستایان لە 50 هەزار بۆ 100 هەزار دینار دەکەین.
- داوامانکردووە دەرماڵەی هاتووچۆ بۆ دەرەوەی شار لە 60 هەزارەوە بکرێت بە 90 هەزار دینار، بۆ ناوشاریش داوامانکردووە دەرماڵەکە لە 30 هەزارەوە بکرێت بە 70 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی تاران: بەزووترین کات چۆڵی بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات؛ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق قبووڵکراو نییە