ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی کەشوهەوا بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لە زانکۆی سەلاحەدین یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و ئاستەنگ و چارەسەرەکانی بەڕێوەچوو. بەشێک لە کۆنفرانسەکە تایبەتە بە دیراسەکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و ئەو دوکەڵە ڕەشەی بەسەر ئاسمانی شاری هەولێرەوەیە و بۆ سبەیش کۆنفرانسەکە بەردەوامی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسەکە کۆمەڵێک ژمارەی نوێی لەبارەی دۆخی ئاو لە کوردستان وت و ڕایگەیاند: سێ بەنداوی ستراتیژیمان هەیە، پێشنیاز کراوە چوار بەنداوی دیکەی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت، بەڵام حکومەتی عێراق پێنج ساڵە بەهۆی ڕۆتینەوە ڕێکارەکان تەواو ناکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە وتەکانی بێگەرد تاڵەبانی لە کۆنفرانسەکە:
- تەنیا بەنداوی دەربەندیخان و دووکان توانای کۆگاکردنی ئاوی 30% هەموو عێراقیان هەیە.
- لە ڕابردوو توانای گلدانەوەی ئاو تەنیا 50 ملیۆن مەتر سێجا بووە، بەڵام لەماوەی پێنج ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا ئەو توانایە بەرزکرایەوە بۆ زیاتر لە 160 ملیۆن مەتر سێجا.
- - ئێستا 25 بەنداوی تەواوکراو هەن کە ئاو گل دەدەنەوە.
- 12 بەنداویش لەژێر جێبەجێکردنن.
- پێشنیازی دروستکردنی 42 بەنداویش کراوە.
- هاوکات لەماوەی ئەو پێنج ساڵە 103 پۆندیش دروستکراون.
- ئێستا 56 پۆند لەژێر جێبەجێکردنن و پێشنیازی دروستکردنی 46 پۆندی دیکەش کراوە.
زانیاریی زیاتر: کۆنفرانسەکە بە بەشداری 15 وڵات و 29 زانکۆی ناوخۆیی و عێراقی و وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە