لیژنەی نەوت و گاز: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان، عێراقی لە بازاڕەكانی ئەوروپا دابڕاندووە
- بزنس
- 18 نیسان

کارکردنی کارمەندێک لە کێلگەیەکی نەوت. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، عێراقی لە بازاڕەكانی ئەوروپا دابڕاندووە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ یاسای بودجەی عێراق هەمواركرایەوە كە ماددەیەكی هەموارەكە پەیوەستە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا تێبینی كۆمپانیا نەوتییەكان بووەتە گرفتێكی تەكنیكی لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
لێدوانی فەرمی: عەدنان جابری، جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە نیوز ڕایگەیاند، فرەچەشنكردنی كەناڵەكانی فرۆشتنی نەوتی عێراق، بۆ ئابووریی وڵات گرنگە و پشتبەستن بەیەك دەرچەی بەبازاڕكردنی نەوت، زیانی گەورەی لێدەكەوێتەوە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی كڕیار.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە زیاتر لە دوو ساڵە بەهۆی وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە، عێراق لە بازاری وزەی ئەوروپا دابڕاوە، ئەوەش زیانی گەورە لە ئابووریی عێراق دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە کوردستان (ئەپیکۆر) لە بەغدا بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە