
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
وابڕیارە سبەی یەكشەممە شاندی باڵای دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆببنەوە و "گفتوگۆی ئەمجارە لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم كۆبوونەوەیە درێژكراوەی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە دەبێت، كە هەردوو لیژنەی باڵا و تەكنیكی شاندی دانوستاندنكار، گفتوگۆكانیان لەبارەی ستراتیژییەت و كارنامەی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكۆتا هێنا و گەیشتوونەتە دیدی هاوبەش بۆ پێكەوە كاركردن، هەروەها ڕەشنووسی كارنامەی كابینەی نوێی حكومەتیان ئامادەكردووە.
لێدوانی فەرمی: پێشتر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی داهاتووی هەردوو شاندی دانوستاندنكار لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەوکات وتەبێژەکەی یەکێتی ڕوونی کردبوەوە، تا ئێستا پۆستەكان دابەش نەكراون، تەنیا سەرنج و تێبینییەكان لەو بارەیەوە خراوەنەتە ڕوو.
لەلایەکی دیکە: بەپێی زانیاریی میدیاكانی یەكێتی، بڕیاربوو كۆبوونەوەكەی سبەی، زووتر بكرێت، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی دووەمین دیداری یەكێتی، كۆبوونەوەكە خراوەتە ڕۆژی 27ـی نیسانی 2025.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 32 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات