
ئەمە دیمەنی یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و زێلنسکیە لە دوای دەمەقاڵێکەی نێوانیان لە کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆما هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکراینا دیدارێکی کورتیان ئەنجامدا و پرسی ئاگربەستی ئۆکراینا لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025، سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و بەخاکسپاردنی تەرمی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان کرد. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە ئەوانیش بەشداریان تیایدا کرد، ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و کۆبوونەوەیەکی کورتیان ئەنجامدا.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە بە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینایە لە دوای دەمەقاڵێکەیان لە کۆشکی سپی لە مانگی دووی ئەمساڵ.
ڕاگەێینراوی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ''کۆبوونەوەیەکی زۆر باش و سیمبۆلی بوو، دەتوانرێت ببێتە مێژوویی ئەگەر ئەنجامی هاوبەش تێدا بەدەستبهێنرێت''.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لایخۆیەوە کۆشکی سپی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو سەرۆکی بە "بەرهەمدار" وەسف کرد.
زانیاریی زیاتر: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانێت جەنگی سێ ساڵەی نێوان هەردوولا ڕابگرێت، سەرۆکی ئەمریکاش لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا گەشبینە و دەڵێت، ڕووسیا و ئۆکراینا زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی خێرا لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاودەکاتەوە