
د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیێنێت، ڕێكکاری توند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە بەدەر لە ڕێنماییەكان، بە نایاسایی بیر لێدەدەن.
وێنە گەورەكە: ئەمساڵ داهاتی ئاو بەتایبەت ئاوی ژێرزەوی بەهۆی كەمی ڕێژەی بارانبارین و گۆڕانكاری ئاووهەواوەوە دابەزیوە و ناگاتە سێیەكی ساڵێكی ئاسایی، ئەمەش ئەركی حكومەت و هاووڵاتیانی لە پاراستنی سامانی ئاو و بەفیڕۆنەدانی، قورستر دەكات.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر سەدان ئامێری لێدانی بیر بە نایاسایی و ئامێرەكانیش لەناوبردراون، ئەو ڕێكارەش بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو دووپاتیشی دەكاتەوە، ڕێكاری توند بەرامبەر هەركەسێك دەگرنەبەر كە بەنایاسایی بیر لێدەدات.
خاڵە ئەرێنییەكان: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند ڕوویەكەوە كار لەسەر پاراستنی ئاسایشی سامانی ئاو دەكات، لەڕووی یاسایی و دامەزراوەییەوە؛ یاسای ژمارە 4ـی پاراستنی ئاوی هەرێمی كوردستان دەركراوە كە بە یاسا هاووڵاتییان پابەندكراون بە پاراستنی سامانی ئاو، لەڕووی كرداریشەوە لە سەردەمی كابینەی نۆیەمی حكومەت، ژمارەیەكی زۆر بەنداو و پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو دروستكراون، بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە ئاوی زێ و ڕووبارەكان و ئاوی بەدەستهاتوو لە بەفر و باران، چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی ڕاكێشانی ئاویش لە تەواوبووندان كە گرفتی كەمئاوی شار و شارۆچكەكان بەیەكجاری چارەسەر دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات