
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک ڕایدەگەیێنێت، جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا بەمزووانە کۆتایی نایەت و پێویستە ڕووسیا و ئۆکراینا خۆیان بڕیار بدەن کۆتایی بەو شەڕە بهێنن.
وێنە گەورەکە: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک پشتگیری لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات و ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەمریکاش لەبارەی وەستانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڤانس ڕایگەیاند جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەم زووانە کۆتایی نایەت. ئەو گوتیشی هەوڵی ئەمریکا بۆ ئەوەیە ئەو دوو لایەنە شەڕکەرە بگەیێنێتە خاڵێک کە بتوانن تیایدا لە سەر ئاگربەست و ئاشتی ڕێک بکەون.
- ڤانس ئەوەشی گوتووە، وەستانی شەڕ دەوەستێتە سەر ڕووسیا و ئۆکراینا و دەبێت ئەوان خۆیان ئەو بڕیارە بدەن و کۆتایی بەم شەڕە بهێنن کە زیاتر لە سێ ساڵە هەڵگیرساوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی ڤانس لە کاتێکدایە ئەمریکا لەگەڵ ئۆکراینا ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە تا ئەمریکا لە بەرامبەر یارمەتیدانی ئۆکراینا سوود لە سەرچاوەی کانزا دەگمەنەکانی ئەو وڵاتە ببینێت و پشکی تیایاندا هەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات