
ڕووباری دیجلە لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، تورکیا وەڵامی ئەرێنی داونەتەوە تا لە هاویندا پشکی ئاوی عێراق زیاتر بکات، بەفیڕۆدانی ئاویش لە عێراقدا ئاستی جیهانی تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، "تورکیا وەڵامی ئەرێنیی داونەتەوە و هیوادارین ئەنقەرە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات و لە هاویندا گەرەنتی پشکی عێراق بکات، هاوکات لەگەڵ ئێرانیش بۆ زیادکردنی پشکی بەردانەوەی ئاو بەگشتی و بەتایبەت لە ڕووباری کارۆن گفتوگۆ دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: غەزوان عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری کارپێکردنی پڕۆژەکانی ئاو لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ ئاستی ئاوی کۆگاکراو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشووتریش کەمترە، هۆکارەکەشی بۆ کەمبارانی و زیادکردنی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی پلانی کشتوکاڵی.
بەوتەی ئەو بەرپرسە تێکڕای بەکارهێنانی ئاو لە حاڵەتی ئاساییدا بۆ دانیشتووانی گوندەکان 135 لیتر، بۆ قەزا و ناحییەکان 200 لیتر و بۆ شارەکانیش 240 لیترە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی عێراق ڕۆژانە 700 لیتر ئاو بەکاردەهێنرێت ئەوەش لەسەرووی ئاستی جیهانییە، بۆیە دەبێت هەنگاوی بەپەلە و یەکلاییکەرەوە بنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران