
ساتی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی سەر تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاڤا بڵاوی کردەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستدرێژی گوللە لە تەکیەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کرا، بەرپرسی پاسەوانەکانی تەکیەی کەسنەزانی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی، "دەستڕێژی گوللەمان لێ کرا و ئێمەش وەڵامماندانەوە".
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێککەوتی 2025/5/14، لە شاری سلێمانی، کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیان دوو سەیارەی جۆری لانکرۆزەری سپی تەقە لە تەکییەی کەسنەزانی دەکەن لە باخی بەختیاری لە سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: وریا بەرزنجی، بەرپرسی پاسەوانەکانی تەکییەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 02:00ی شەو لەلایەن دوو ئۆتۆمبێل تەقە لە تەکییەی کەسنەزانی کرا و ئێمەش وەڵامماندانەوە.
لەبارەی زیانەکان، بەرپرسی پاسەوانەکانی تەکیەی کەسنەزانی دەڵێت: کەس بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندار نەبووە، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لایەنی پەیوەندیدارین.
بە گوتەی وریا بەرزنجی، "چەندین خێزانی لێقەوماو و هەژار لە تەکییەی کەسنەزانین، بەهۆی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووەوە توشی دڵەڕاوکێ بوون.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو دەنگە، دەنگی ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل بووە، لە کامێراکانی چاودێریدا دیارە، ئەو کەسەش دەستگیرکراوە و رووبەرووی یاسا کراوەتەوە.
ئاسایشی سلێمانی وتیشی: بەهیچ شێوەیەک تەقە نەکراوە و بەڵگەی ڤیدیۆیشمان لەبەردەستە، شتەکەش ئەوەندە گەورە نیە تاوەکو گەورە بکرێت. لەیەکتێنەگەیشتنی خێرا لەنێوان پاسەوانەکانی تەکیەکە ڕوویداوە و تێنەگەیشتوون بابەت چیە، دەستبەجێ تەقەیان کردووە بە ئاسماندا.
باکگراوند: تەکیەی قادری کەسنەزانی دەکەوێتە گەڕەکی بەکرەجۆ، بە مەڵبەندی تەریقەتی قادری کەسنەزانی دادەنرێت، کۆڕی زیکر و فیکری تێدا دەگێڕدرێت و لە بۆنەکاندا لە هەموو جیهانەوە ڕووی تێدەکرێت، یەکێکە لە گەورەترین تەکیەکانی قادری لە کوردستان و جیهاندا.
زانیاریی زیاتر: تەکیەکە مێژوویەکی دێرین و پڕ لە خزمەتی بە شاری سلێمانی هەیە، خەڵکێکی زۆر ڕۆژانە سەردانی دەکەن، لەڕووی گەشتیاری و مێژوویی بە شوێنێکی گرنگ دادەنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە