
چەند کرێکارێکی بیانی لە عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کاری عێراق بڕیارێکی دەرکردووە سەبارەت بە کرێکاری پێنج وڵاتی جیهان، بە گوێرەی بڕیارەکە چیتر ناتوانن لە عێراق کار بکەن، ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بڕیارەکە کرێکارانی وڵاتەکانی، سووریا، ئێندۆنیزیا، پاكستان، بەنگلادیش و فلیپین، ناتوانن بەمەبەستی کارکردن بێنە عێراق و بمێننەوە، ئەو کۆمپانیایانەی کاری هێنانی کرێکاری بیانی دەکەن، چیتر ناتوانن کرێکاری ئەو پێنج وڵاتە بهێننە عێراق.
لێدوانی فەرمی: د. ناجی عەلی، بەڕێوەبەری بەكارخستن لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ئاڤای گوت، "لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی وەزارەت پەیوەستە بەو بابەتە، ئەو بڕیارەی لە عێراق دەرچووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، کرێکاری هەر وڵاتێک کارکردنی قەدەغە بکرێت، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆەوە ڕێنماییمان لەبارەی پێدەگات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەر کۆمپانیایەکی ناوخۆیی، یان بیانی لە هەرێمی کوردستان کار بکات و بیەوێت کرێکاری بیانی بهێنێت، دەبێت 75٪ـی کرێکارەکانی خەڵکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بن و بۆی هەیە تەنیا 25٪ـی کرێکارەکانی بیانی بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران