
پڕۆژی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
كاركردن لە پڕۆژی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە دەڵێ، هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە كە ناوەڕاستی مانگی شەش هێڵێكی پڕۆژەكە تەواو بێت و ئاو بگاتە خەڵك.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر چەند گەڕەکێک دووچاری کەمئاوی بوونەوە، بەڵام بۆ هاوینی ئەمساڵ ئاوی پڕۆژەی ستراتیژی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەگاتە گەڕەکەکان و تا 30 ساڵی داهاتوو کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار هێمن نەزیف، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: پڕۆژەكە زۆر بە خێرایی جێبەجێ دەكرێت، بەشێوەیەكە كە خێراترە لەوەی پلانی بۆ داڕێژدراوە، وێستگەی پڕۆژەكە دوو هێڵە و هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كە تاوەكوو ناوەڕاستی مانگی شەش هێڵێكیان تەواوبێت بەمەش ئاو دەگاتە ناو شاری هەولێر.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە، ئاوی پڕۆژەكە بە چەندین فیلتەردا دەڕوات بۆ ئەوەی پاكبێتەوە و بگاتە ستانداردی خواردەوە، هاوكات دڵنیاییش دەداتە دانیشتووانی هەولێر كە ئەو ئاوەی دەگاتە نێو ماڵان زۆر خاوێنە و بێ گرفتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا زیاتر لە %75 ـی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواوبووە.
ئەمەش بزانە: ئەو بڕە ئاوەی لە پڕۆژەكە بەرهەم دەهێندرێت نیو ملیۆن مەتر سێجایە، ئەمەش واتا توانای دابینكردنی ئاوی بۆ دوو ملیۆن كەس هەیە لە ڕۆژێكدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران