
ساتی بەڕێکەوتنی حەجخوازان بەرەو سعودیە؛ وێنە محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کاروانی یەکەمی ئەو حەجخوازانەی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەرێکەوتن، گەیشتە خاکی سعودیە و سبەی بەرەو شاری مەدینە بەڕێ دەکەون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، 16-5-2025، یەکەم کاروانی حەجخوازانی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاونیشتمانییانی شارەکانی، سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە رێگەی گەشتی وشکانی گەیشتنە خاکی سعودیە و سبەی بەرەو شاری مەدینە بەڕێ دەکەون، یەکەمین گەشتی حەجخوازانیش بەڕێگای ئاسمانی ڕۆژی 19ـی بەڕێ دەکەون.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حەجخوازان کە ژمارەیان 716 کەس بوو، گەیشتنە خاکی سعودیە، سبەی بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون و لەنێوان کاتژمێر 4 بۆ 5ـی ئێوارە دەگەنە شاری مەدینە و لەوێ لیژنەیەک پێشوازییان لێ دەکات".
لەبارەی نەخۆشکەوتنی حەجوازان، کاروان ستوونی دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی لەناو حەجخوازان تۆمار نەکراوە".
سەبارەت بە حەجخوازانی سنووری هەولێریش، کاروان ستوونی گووتی: ئەمڕۆ 951 حەجخوازی پارێزگای هەولێر، دهۆک، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران بەڕێکەوتن و شەو لە کەربەلا دەمێننەوە و سبەی بەڕێگەی وشکانی دەگەنە خاکی سعودیە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک پاڵپشتییەک بۆ حەجخوازانی ئەمساڵ، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دیناری وەک پاڵپشتی حەجخوازان تەرخانکردووە.
باکگراوند: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە، پێنج هەزار و 136 حەجخواز گەشتی حەج دەکەن، لەو ژمارەیە هەزار و 440 کەسیان بەڕێگای وشکانی گەشت دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە